ڕێنماییەکان بۆ ناوی پەڕەکانی فەیسبووک
لەبەرگرتنەوەی بەستەر
دەبێت ناوی پەڕە بە دروستی ڕەنگدانەوەی پەڕەکە بێت وپەیڕەوی ڕێنماییەکانی ناولێنان بکات. لەبیرت بێت تەنیا نوێنەری ڕێگەپێدراو دەتوانیت پەڕەی براند، شوێن، ڕێکخراو یان کەسێکی ناودار بەڕێوە ببات.
باشترین شێوازەکانی ناوی پەڕە
با ناوی پەڕەکە سادە، دیاریکراو و لە ڕووی ڕێزمانییەوە ڕاست بێت تا بە شێوەیەکی دروست ڕەنگدانەوەی ئامانجی پەڕەکەت بێت. بۆ نموونە: قاوەی قەزوان، زێڕنگەری ئەستێرە یان دایەنگەی دایەن.
ناوی پەڕە نابێت ئەمانە لەخۆ بگرێت
ناوی پەڕە ناکرێت پێک بێت لە تەنیا
- یەک وشەی گشتی (نموونە: پیتزا) دەبێت پەڕەکان لە لایەن نوێنەری فەرمیی ئەو مژارەوە بەڕێوە ببرێن کە دەربارەیەتی، تا بەدوور بن لە ناوی هەر پەڕەیەک کە زۆر گشتییە.
- شوێنی جوگرافیی گشتی (نموونە: نیویۆرک). بەڵام، دەتوانیت ناوی پەڕەیەک دروست بکەیت بۆ ڕێکخراوێک کە نوێنەرایەتیی شوێنێکی جوگرافی دەکات. بۆ نموونە، «شاری نیویۆرک - نووسینگەی پارێزگار» و «شاژنە ئیلیزابێسی دووەمی بەریتانیای مەزن» ناوی قبووڵکراوی پەڕەن. دەشتوانیت ناوی پەڕەیەک بەکار بهێنیت کە جیاوازە لە ناوی ڕێکخراوەکە بەو مەرجەی ناوەکە بە وردی گوزارشت بێت لەوەی کە پەڕەکە دەربارەی چییە (نموونە: «گەشتیاریی ئێرلەندا» دەکرێت پەڕەیەکی هەبێت بە ناوی «ئێرلەندا بگەڕێ»).
فێری چۆنیەتی ناردنی داواکارییەک ببە بۆ گۆڕینی ناوی پەڕەکەت.
ڕێگەکانی دیکە بۆ وەرگرتنی یارمەتی
چاتکردن لەگەڵ یاریدەدەری پاڵپشتیی Meta AI
کێشەکان چارەسەر بکە، گۆڕانکاری ئەنجام بدە و پاڵپشتیی دەستبەجێ بەدەست بهێنە
